هەواڵ
د.عافیە ئه‌و ژنه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان به‌نۆرە دەستدرێژیی سێکسییان کردە سەری
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن










دکتۆرە عافیە سدقی، پاکستانییە و زانای بواری مێشك-ه‌ ، 144 بڕوانامەی ڕێزلێنانی ھەیە لەو بوارەدا و تاکە دکتۆرە لە جیھاندا کە دکتۆرای فەخریی پێبەخشرابێت لەلایەن زانکۆی ھارڤاردی ئەمریکییەوە. 


د. عافیە کاری لەسەر پرۆگرامێکی زۆر پێشکەوتوو دەکرد کە پارێزگاری لە مرۆڤ دەکات دژ بە چەکی بایۆلۆجی کە ئەمەش کارێکی پشتشکێن بوو بۆ ئەمریکا کە خاوەنی چەکی بایۆلۆجییە دژ بە مرۆڤ. 

سی ئای ئەی پێشنیازی کرد کە ئەو دەرەنجامەی پێی گەیشتووە پێیان بفرۆشێتەوە بە پارەیەکی خەیاڵی، بەڵام ئەو پێشنیازەکەی ڕەتکردنەوە ، بۆیە CIA بە ھاوکاریی ھەواڵگریی پاکستان به‌ تۆمه‌تی بوونی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوی قاعیدە لە ساڵی 2003 دا لەگەڵ سێ منداڵەکەیدا دەیڕفێنن  لە زیندانی ناوبانگ خراپی باگرامی ئەمریکی لە ئەفغانستان ده‌هێڵدرێته‌وه.


دکتۆرە عافیە  کە تاکە ئافرەتی زیندانیکراو بووە و رێگەدراوە بە تاوانبارانی زیندان دەستدرێژیی سێکسی بکەنەسەر بە بەرچاوی زیندانیەکانەوە.

ڕۆژنامەی بەریتانی (ئیفون ردلی) بڵاویکردەوە کە عافیە رووبەڕووی زۆر جۆری ئەشکەنجە بووەتەوە لە زیندان کە لە سەروو توانای چەند پیاوێکیش دەبوو.

لەبارەی وەحشیگەریی ئەشکەنجەدانیەوە، کاتێک بۆ یەکەمین جار لە دادگایەکی نیویۆرک دەرکەوت بۆ دادگاییکردن لەسەر تۆمەتە ھەڵبەستراو و بێبنەماکان نەیدەتوانی بە پێوە بوەستێت! دوو کەس دەچوونە ژێر باڵی بۆئەوەی بوەستێت و بڕوات، زۆر بێھێز و لاواز بووبوو، خوێن بەربوونی ھەبوو و جێگەی ئەشکەنجە و ئازار بەڕوونی بە جەستەیەوە دیاربوو.

لەبارەی ئەشکەنجەوە ئەوە جێگیربوو کە لەکاتی ئەشکەنجە قورئانیان دڕاندووەتە ژێرپێی و خوێنی ئەشکەنجەدانەکەی کەوتووەتە سەر کاتێک ناچاریانکردووە بەسەر پەڕە دڕاوەکانی قورئاندا بڕوات.

ئەم خانەوادەیە چ مەترسییەک دروستدەکەن کاتێک کە بەھۆی ئەشکەنجە و دەستدرێژیی سێکسییەوە زاکیرەی لەدەستداوە؟!

دایکی دەڵێت کچەکەی مانگی ڕەمەزان ڕێگەی دراوە قسە بکات بە تەلەفۆن لەگەڵ خوشکەکەی و پێی ڕاگەیاندووە کە لە خەویدا پێغەمبەری خوای بینیوە (صلی اللە علیە وسلم) کە دەیبات بۆلای عائیشەی دایکی ئیمانداران و پێی دەڵێت "کچەکەمان ببینە".

1248 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/3/2021 11:04:37 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ