هونەر
هه‌واداران به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جه‌به‌لی هه‌یبه‌ ده‌كه‌ن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

ئه‌كته‌ری دیاری سوریا ته‌یم حه‌سه‌ن به‌ رۆڵی جه‌به‌ل له‌ درامای هه‌یبه‌، توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ به‌ده‌ستبهێنێت و له‌ئێستاشدا به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن له‌ وه‌رزی پێنجه‌مدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ رابردوودا بریاربوو كۆتایی به‌ هه‌یبه‌ بێت.

له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نوێترین پۆسته‌ری درامای هه‌یبه‌ بۆ وه‌رزی پێنجه‌م بڵاوده‌كرێته‌وه‌، كه‌ تێیدا جه‌به‌ل له‌گه‌ڵ مارێكدا ده‌رده‌كه‌وێت و بینه‌رانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ په‌رۆشه‌وه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ بیری دراماكه‌ ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانن به‌ زوترین كات په‌خش بكرێت.
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ به‌شێك له‌ هه‌واداری تایبه‌تی ته‌یم حه‌سه‌ن داوایان كرد كه‌ واز له‌ كه‌سایه‌تی جه‌به‌ل بهێنێت و رۆڵێكی نوێ به‌رجه‌سته‌ بكات و ناكرێت به‌رده‌وام به‌ كه‌سایه‌تی جه‌به‌له‌وه‌ ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام له‌ رابردوودا له‌ زنجیره‌ درامای " أنا" به‌ رۆڵێكی جیاواز ده‌ركه‌وت، پاش ته‌واو بوونی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر رووبه‌رووی ته‌یم بوویه‌وه‌ به‌هۆی به‌شداریكردنی له‌و درامایه‌ و به‌شێكیان وتیان " چۆن به‌شداری له‌ چیرۆكێكی به‌وشێوازه‌ لاواز كردووه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌كی مێژووییه‌.
به‌پێی هه‌واڵی میدیا عه‌ره‌بیه‌كان دوای ئاماده‌كردنی و پێشنیاری چه‌ند خانمه‌ ئه‌كته‌رێك بۆ وه‌رزی پێنجه‌می هه‌یبه‌، دواجار ئێمێ سه‌یاح به‌ ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی هه‌ڵبژێردرا له‌ به‌رامبه‌ر ته‌یم حه‌سه‌ن ناسراو به‌ كه‌سایه‌تی جه‌به‌ل.

421 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/1/2021 1:13:45 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ