ئابوری
چوارشه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ ئه‌م شوێنانه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
ئه‌مڕۆ موچه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و پۆلیسی به‌رگری فریاكه‌وتن و لیوای نه‌وت و گاز دابه‌ش ده‌كرێت و ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ مووچه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی لای خواره‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم رایگەیاندوە، ئه‌مڕۆ سێ شەممە ڕێكەوتی 2021/6/1 ، موچەی هێزەكانی زێرەڤانی و  پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن و لیواكانی نەوت و گاز دابەش دەكرێت.

هه‌ربه‌پێ  ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ ئه‌م شوێنانه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن:

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

زیندانیانی سیاسی 

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش 

ده‌زگای ئاسایش 

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان 

كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی بیستی موچه‌ی نوێی بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مڕۆ لیستی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام به‌پێی لیستی مانگه‌كانی پێشووبێت هه‌مان ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن.
3416 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/1/2021 10:57:20 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ