کۆمەڵایەتی
تاتوشی‌ خه‌م نه‌بیت له‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

زۆربه‌مان هاوڕێمان زۆره‌ ، به‌لاَم گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هاوڕێ‌ ی‌ دڵسۆز و ڕاسته‌قینه‌ت بدۆزیته‌وه‌ ، زۆرجار تا هاوڕێ‌ ی‌ باش و دڵسۆز ده‌دۆزیته‌وه‌ كاتی‌ زۆری‌ ده‌وێت ، تاتوشی‌ خه‌م و بێوه‌فایی‌ هاوڕێ‌  نه‌بیته‌وه‌ واز له‌م هاوڕێیانه‌ت بهێنه‌ . 

* ئه‌و كه‌سه‌ی هیچ كات باوه‌ڕ به‌ تواناكانت ناكات و پێی وایه‌ شكست ده‌هێنیت.
* ئه‌و كه‌سه‌ی درۆت له‌گه‌ڵدا ده‌كات و راستییه‌كانت لێده‌شارێته‌وه‌.
* ئه‌و كه‌سه‌ی به‌كارتده‌هێنێت، ته‌نیا له‌ كاتی پێویستدا تۆی له‌بیره‌ و داوای یارمه‌تیت لێده‌كات، خۆت ماندوو مه‌كه‌ به‌ یارمه‌تیدانی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌.
* ئه‌و كه‌سه‌ی پاڵپشتیت ناكات و له‌كاته‌ سه‌خته‌كانت له‌گه‌ڵت نابێت، كاتێك داوای یارمه‌تی لێده‌كه‌یت چه‌ندین بیانوو ده‌هێنێته‌وه‌.
* ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌وڵده‌دات وه‌كو تۆ بێت و لاساییت ده‌كاته‌وه‌، پێویسته‌ لێیان دوربكه‌ویته‌وه‌ و ته‌واوی ئه‌و شتانه‌یان لا نه‌دركێنیت كه‌ نهێنی ژیانتن.
323 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/1/2021 10:04:11 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ