هونەر
"تاره‌زان" له‌ته‌مه‌نێكی‌ كه‌مدا گیانی‌ له‌ده‌ستدا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

وێلیام جۆولارا كه‌له‌ساڵی‌ نه‌وه‌ته‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ ڕابردوو له‌زنجیره‌ درامای‌ "تاڕزان" رۆڵی‌ ده‌بینی‌ له‌ ڕووداوێكی‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌دا گیانی‌ له‌ده‌ستدا .

ئاژانسی‌ "ئه‌سۆشه‌یتد پرێس " له‌زاری‌ ده‌سه‌لاَتدارانی‌ ویلایه‌تی‌ تینیسی‌ له‌ئه‌مه‌ریكا بلاَویكرده‌وه‌ " له‌كاتی‌ گه‌شتێكی‌ ئاسمانی‌ لارا و جۆێن شامبڵێنی‌ هاوسه‌ری‌ له‌گه‌ڵ پێنج كه‌سی‌ دیكه‌ فڕۆكه‌كه‌یان له‌نزیك ده‌ریاچه‌ی‌ بێرسی‌ له‌شاری‌ سمێرنا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ستدا .
لارای‌ ته‌مه‌ن 58 سالاَن له‌ساڵی‌ 1989 رۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ فێلمی‌ "ته‌ره‌زان له‌مانهاتن" بینی‌ و پاشان جارێكی‌ دیكه‌ به‌شداری‌ له‌ زنجیره‌ درامای‌ "ته‌ره‌زان" كردووه‌ و ناو و ناوبانگێكی‌ زۆری‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان په‌یدا كرد.

160 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/31/2021 11:51:53 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ