ئابوری
موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ته‌نها موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شبكرێت بڕیاروایه‌ له‌م دوو ڕۆژه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم ڕوونكردنه‌وه‌ بدات.

بە پێی ئەو  زانیاریانەی لە  ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی  داراییی  دەستم ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: کێشەی تەمویل و گەیشتتنی داهات هەیە، لەم یەک دوو ڕۆژە چارەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچە ئاسایی بێتەوە و تاوەکوو هەفتەی داهاتوو مووچەی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بدرێت.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: هەندێک زانیاری ورد و  تایبەتی تریش هەیە، هاوكات بڕیاروایە حکوومەتی هەرێمی کوردستان  ڕوونکردنەوە لەسەر   مووچە بدات.

شایه‌نی باسه‌ ڕۆژانی ڕابردوو لیستی موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا به‌ڵام شه‌وی ڕابردوو بڕیاردرا ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ته‌نها مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی موچه‌ وه‌رده‌گرن.
2843 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/25/2021 10:58:01 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ