زانست
پێنج هه‌نگاو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئالووده‌ی به‌كارهێنانی مۆبایل بوون
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

له‌ ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی كۆتاییدا توێژینه‌وه‌ی زانستی و ته‌ندروستی زۆر ئه‌نجامدراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنانی مۆبایل و ئالووده‌بوونی كه‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌روونی خراپی هه‌یه‌ ، ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان دووچاری‌ بوبێتینه‌وه‌.

بێگومان مۆبایل بووه‌ته‌ پێداویستیه‌كی سه‌ره‌كی له‌ ژیاندا به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت رێگا نه‌ده‌ین كاریگه‌ری سلبی هه‌بێت و سنورێك دابنێین بۆ خۆمان به‌م شێوازه‌:-
*هه‌وڵبده‌ كاتێك دابنێ بۆ خۆت رۆژانه‌ كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا یان كاتژمێره‌دا به‌ هیچ جۆرێك مۆبایل به‌كارنه‌هێنیت و پشوو به‌ چاوه‌كانت و مێشك بده‌یت.
* ئه‌و پرۆگرامانه‌ی له‌ناو مۆبایله‌كه‌تدا هه‌یه‌ و كاتت لێ‌ ده‌كوژێت  لایبه‌ره‌ و به‌كاریمه‌هێنه‌. 
*پێویسته‌ ئامانجت له‌ به‌كارهێنان مۆبایل دیاری بكه‌یت وخودی خۆت یاسایه‌ك بۆ خۆت دابنێیت و بزانیت چۆن به‌كاریده‌هێنیت.
*زۆر پرۆگرامی باش و به‌سوود هه‌یه‌ له‌ مۆبایلدا هه‌وڵبده‌ بایه‌خی سه‌ره‌كی به‌وانه‌ بده‌یت، چونكه‌ هۆگرت ناكات.
*هه‌وڵبده‌ به‌بێ مۆبایل هه‌ندێك چالاكی ئه‌نجام بده‌یت بۆ نمونه‌ یاریه‌ك یان وه‌رزشێك كه‌ چاوه‌كانت و مێشكت و ده‌روونت دووربێت له‌ مۆبایل.

308 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/23/2021 10:47:57 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ