ترافیک
له‌پێكدادانێكدا شۆفێرێك گیانی‌ له‌ده‌ستدا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

دره‌نگانی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو له‌رووداوێكی هاتووچۆدا له‌ نێوان ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێك له‌ رێگای بیاره‌-خورماڵ گه‌نجێكی  ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ گیانی له‌ ده‌ستدا.

به‌رزان عوسمان وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك له‌ جۆری نیسان پاسفنده‌ر و ماتۆڕسكیلێك له‌سه‌ر رێگای ناحیه‌ی بیاره‌-خورماڵ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، كه‌ دانیشتووی‌ ناحیه‌ی بیاره‌یه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا و شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ش  به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌.
وتیشی، ته‌رمی قوربانییه‌كه‌  ره‌وانه‌ی  پزیشكی  دادی  هه‌ڵه‌بجه‌  كراوه‌ و شۆفیری  ئۆتۆمبێله‌كه‌ش  به‌ پێ ماده‌ی ٢٤هاتووچۆ  به‌ند كراوه‌.

217 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/23/2021 10:07:16 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ