هونەر
بزانه‌ ماوه‌ی‌ ده‌ستگیرانییه‌كه‌یان چه‌نده‌ و هێشتا هه‌ر ده‌ستگیراندارن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

هه‌رگیز باوه‌ڕت كردووه‌ ماوه‌ی دستگیرانی 30 ساڵ بێت و ئه‌نجامه‌كه‌شی هاوسه‌رگیری بێت، ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئۆپرا وینفری و خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی ستێدمان گراهام بازرگانه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان پێش 36 ساڵ ئۆپرا و ستێدمان له‌ كارێكی خێرخوازی ئاشنا بوون به‌ یه‌كتری، كاتێك ئۆپرا له‌سه‌ره‌تاكانی كاری میدیاییدا بووه‌، هه‌رله‌وێوه‌ ورده‌ ورده‌ ده‌كه‌ونه‌ داوی خۆشه‌ویستی یه‌كه‌وه‌.
له‌ پاش یه‌ك ساڵ هاورێیه‌تی له‌ رێگای پرۆگرامه‌كه‌یه‌وه‌، له‌به‌رده‌م ملیۆنان كه‌سدا ستێدمان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی ده‌كات و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ئۆپرا ده‌رده‌بڕێت، ئۆپرا بڕوای به‌ خۆی نه‌ده‌كرد دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌ی كه‌ به‌هۆی پیاوانی خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ تووشی بووبوو وه‌ك ده‌ستدرێژی سێكسی له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری و منداڵی، جارێكی دیكه‌ بتوانێت متمانه‌ به‌ پیاوان بكات.
ئۆپرا توانی رووبه‌رووی ئه‌و بارودۆخه‌ ده‌روونیه‌ ببێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ستێدمان گراهام خۆشه‌ویستیه‌كی به‌هێز دروست بكات، له‌ ساڵی 1992 هه‌ردوولا ئه‌ڵقه‌ی ده‌ستگیرانیان گۆڕیه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو زوو ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌ڵام ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ شكست وایكرد دوایبخه‌ن.

832 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/22/2021 10:54:22 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ