هونەر
خانمه‌ گۆرانیبێژانه‌ی‌ له‌پله‌ی‌ یه‌كه‌مدان
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

 

خانمه‌ گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی لوبنانی نانسی عه‌جره‌م، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ناسراوی دیكه‌ توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت له‌سه‌ر ئاستی جیهانی عه‌ره‌بی، كه‌ زۆرترین بینه‌ری هه‌بووه‌ چالاكیه‌كانی.

به‌پێی زانیارییه‌كان نانسی عه‌جره‌م له‌دوای ته‌واوی هونه‌رمه‌ندانی بیانی و جیهانی له‌ پله‌ی بیسته‌مدایه‌، له‌ پێش ته‌واوی ئه‌ستێره‌كانی جیهانی عه‌ره‌بیه‌وه‌ ته‌نها پۆستێكی له‌ فه‌یسبوك نزیكه‌ی 30 ملیۆن لایكی بۆ هاتووه‌.

هاوكات شاكیرا گۆرانیبێژی جیهانی له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌مووان و ته‌نها یه‌ك پۆستی زیاتر له‌ 112 ملیۆن لایكی بۆ هاتووه‌، ریهاناش له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌ و زۆرترین رێژه‌ی لایكی 97 ملیۆنه‌ و سێلینا گۆمێز له‌ پله‌ی سێیه‌مدایه‌ و 83 ملیۆن لایكی پۆستێكێتی.

له‌لایه‌ن نانسی عه‌جره‌میشه‌وه‌ ئه‌و پۆسته‌ی كه‌ رێژه‌ی پێوانه‌ی شكاندبوو له‌ رێژه‌ی لایكدا، ده‌رباره‌ی كاری نوێیه‌تی كه‌ به‌مزوانه‌ نوێترین ئه‌لبومی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و هه‌وادارانیشی به‌ په‌رۆشه‌وه‌ پێشوازی لێده‌كه‌ن.

 

 

262 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/10/2021 12:08:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ