هەمەڕەنگ
توێژینه‌وه‌ : گوڵ و سه‌ووزایی‌ له‌ماڵدا زۆر پێویسته‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه‌ كه‌ گوڵ و باخ و سه‌ووزایی‌ چه‌ند گرنگ و پێویسته‌ كه‌له‌ماڵدا هه‌بێت ، بوونی‌ گوڵ و ئینجانه‌ی‌ گوڵ یاخود هه‌ر جۆرێكی‌ گوڵ و سه‌ووزی‌ بوونی‌ له‌ماڵدا كاریگه‌ری‌ خۆی‌ هه‌یه‌ ، پێویسته‌ له‌هه‌موو ماڵێكدا هه‌بێت و گرنگی‌ پێ‌ بدرێت ، بوونی‌ باخیش له‌نێو حه‌وشه‌ی‌ ماڵدا زۆر پێویسته‌ و لایه‌نی‌ ته‌ندروستی‌ و ده‌رونیش به‌ره‌و باش ده‌بات.

تاچه‌ند گرنگی‌ ده‌ده‌یت به‌ گوڵ و سه‌وزایی‌ له‌ ماڵدا :-
*بوونی‌ گوڵ و سه‌ووزایی‌ له‌ماڵدا هه‌موو لایه‌نی‌ ته‌ندروستیت به‌ره‌و باش ده‌بات .
*چوونه‌ نێو باخ و خزمه‌ت كردنی‌ گوڵ و سه‌ووزایی‌ ده‌روون ئارام ده‌كاته‌وه‌ و به‌هه‌ست به‌ حه‌سانه‌وه‌ی‌ مێشك و جه‌سته‌ش ده‌كه‌یت .
*بینینی‌ گوڵ و سه‌ووزی‌ بۆ چاو زۆر باشه‌ و چاو پێویستی‌ پێیه‌تی‌ .
*دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ .
*ده‌ماره‌ خانه‌كانی‌ له‌ش توشی‌ گرژبوون نابن ، چونكه‌ هه‌ست به‌ ئارامی‌ و حه‌وانه‌وه‌ ده‌كه‌یت .
*گوڵ و باخ  له‌ماڵدا هه‌وای‌ ماڵه‌كه‌ت پاك ده‌كاته‌وه‌ ، چونكه‌ دووكه‌ڵ و دوانه‌ ئۆكسیدی‌ كاربۆن هه‌ڵده‌مژێت .

226 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/10/2021 10:49:32 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ