هەواڵ
نۆ بەنداوی گەورە لە هەرێم دروست دەكرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د




وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایگەیاند ، لە چوارچێوەی پلانی روبەڕوبونەوەی وشكەساڵیدا، نۆ بەنداوی گەورەی ستراتیژی لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێن.

 لەكۆبونەوەیەكی تایبەتی نێوان هەردو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و وەزارەتی پلاندانان و نوێنەری سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیراندا، دروستكردنی ئەو بەنداوە ستراتیژییانە لە رێگەی سیستەمی PPP تاوتوێكراوە.

هەرلە كۆبونەوەكەدا بڕیاردراوە دەرگای وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان واڵابكرێت بەڕوی ئەو كۆمپانیایانەی كە دەیانەوێت لەم بوارەدا پرۆپۆزەلی تایبەتی خۆیان پێشكەشی وەزارەت بكەن بەمەبەستی دروستكردنی بەنداوەكان و پرۆژە ئاودێرییە گەورەكان كە بەشێكە لەو هەڵمەتەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكانی تر وەك پلانی روبەڕوبونەوەی وشكەساڵی لەهەرێمی كوردستان دەستی پێكردوە.

بەپێی خشتەی بەنداوە ستراتیژییە پێشنیاركراوەكان، سیانیان لە پارێزگای هەولێر، سیانیان لە پارێزگای سلێمانی و سیانەكەی دیكەیان لە پارێزگای دهۆك دروست دەكرێن.
1939 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/10/2021 10:05:30 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ