هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی: ناتوانین کۆرۆنای ھیندی و کۆڤید 19 لێک جیا بکرێته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د





وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند ، لە ئێستادا ناتوانن کۆرۆنای ھیندی و کۆڤید 19 لێک جیا بکەنەوە.

ریاز حەلف بەرێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند؛ "لە ئێستادا ناتوانن کۆرۆنای ھیندی و کۆڤید ١٩ لێک جیا بکەنەوە، بۆیە ھەموو ئەو كەسانەی لە ھیندستانەوە دەگەرێندرێنەوە بۆ عێراق ماوەی ١٤ رۆژ لە شوێنی تایبەت کەرەنتین دەکرێن و لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە پشکنینیان بۆ دەکرێت و چاودێری دەکرێن."

ئەوەشی خستۆتەڕوو؛ " تەنانەت ئەو كەسانەشی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ دەردەچێت ھەفتانە لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە چاودێری دەکرێن بۆ ئەوەی دڵنیابن لە سەلامەتیان، تا رێگری بکرێت لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنای ھیندی لە عێراقدا."
159 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/10/2021 9:44:19 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ