هەواڵ
ڤاكسینی تری كۆرۆنا گه‌شته‌ عێراق
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
كاروانێكی نوێی ڤاكسینی فایزەر گەیشووەتە وڵاتەكە و بەسەر پارێزگاكان و هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكرێن.

كۆمپانیای گشتی بە بازاڕەكردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە: كاروانێكی تری ڤاكسینی "فایزەر –بیۆنتیك"ی ئەمریكی - ئەڵمانی گەیشتووەتە عێراق.

ئاماژەی بەوەشدراوە: ڤاكسینەكە بەسەر بەڕادەكاندا دابەش كراوە بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ ناوەندەكانی تایبەت بە كوتان.

جەختی لەوەشكردۆتەوە: ئەو بەڕادانە لە یەك كاتدا دەرچوون و نێردراون بۆ سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە.
94 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/10/2021 9:31:56 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ