هەواڵ
پله‌كانی گه‌رما ئاسایی ده‌بنه‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
به‌هۆی جیاوازی باران بارین له‌ ئه‌مساڵ و پارساڵ پله‌كانی گه‌رما نا سه‌قامگیریه‌كیان پێوه‌ دیاره‌ پێشبینیش ده‌كرێت هاوینی ئه‌مساڵ گه‌رم بێت.

فازڵ ئیبراهیم بەڕێوەبەری کەشناسی هەرێمی کورستان له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند:هۆکاری ناسەقامگیری کەش و هەوا بریتیە لە جیاوازی رێژەی باران بارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردوو جیاوازییەکەی بەرچاوە.

ئەوەشی خستەڕوو: رەوشی کەش و هەوا سەقامگیردەبێتەوە و گۆڕانکاری کەش و هەوا روودانێکی ئاسایی جیهانییە و ساڵانە لە جیهاندا روودەدات و پێشبینیدەکرێت هاوینی ئەمساڵ هاوینێکی گەرم دەبێت لە رووی بەرزی پلەی گەرماوە.

راشیگەیاند: هەولێر ئەمساڵ ١٦٧ مللیمەتر باران باریوە لەکاتێکدا ساڵی رابردوو ٤١٠ مللیمەتر بووە، هاوکات، لە سلێمانی ئەمساڵ ٣٠٣ مللیمەتر باران باریوە لە کاتێکدا ساڵی رابردوو ٧٤٨ مللیمەتر بووە.

باسی لەوەشکردووە: لە دهۆک ئەمساڵ ٢٦٨ مللیمەتر باران باریوە لەکاتێکدا ساڵی رابردوو  ٨٠٨ مللیمەتر باریوە، لە کەرکوکیش، ئەمساڵ ١٠٢ مللیمەتر باران باریوە لەکاتێکدا ساڵی رابردوو ٣٠١ مللیمەتربووە.

بەڕێوەبەری کەشناسی هەرێم دەشڵێت، لە هەڵەبجەش ئەمساڵ ٢٥٧ مللیمەتر باران باریوە بەڵام ساڵی رابردوو ٥٤٤ مللیمەتر باریوە.

159 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/10/2021 9:23:47 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ