هەواڵ
پیاوێکی تەمەن 40 ساڵان کوژرا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە ، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی یەوە لە گوندی تارق حەرب لە سنوری قەزای شێخان پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ کوژرا .

بەپێ ی زانیاریەکانی ئاڕاستە،  ڕووداوەکە کاتژمێر 7:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی تاق حەرب لە قەزای شێخان لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویداوە ، کە لەم شەڕەدا  چەک بەکارهێنراوە ، ئەم ڕووداوە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆنەوە بووە کە نێوان دوو بنەماڵەی عەرەب بوو .

ئەو پیاوەتی گیانی لەدەستداوە ناوی ( حازم شاکر ) ـە و تەمەنی 40 ساڵەو بەڕەگەز عەرەبە ، دوای ڕووداوەکە پۆلیس چەند کەسێکی دەستگیرکردووە و توانیویانە کۆنتڕۆڵی شەڕەکە بکەن .
763 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/9/2021 11:35:38 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ