هەواڵ
مستەفا کازمی: قه‌یرانى مووچه‌و متمانه‌ كۆتایهات هەموو کێشەکان چارەسەر کران
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دەڵێت،سه‌رده‌مى ئێستاى هه‌ولێرو به‌غدا سەردەمی زێڕینه‌ و كێشه‌ى نه‌مانى متمانه‌و قه‌یرانى مووچەش‌ كۆتاییهات‌ .

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌میانى دیبه‌تێك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك میدیاى عێراقى‌و كوردى وتی :"ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كانمان زۆرباشه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى هه‌ولێرو سلێمانى‌و به‌رده‌وامیش له‌سه‌رخه‌تین بۆ چاره‌سه‌رى یه‌كجاریی كێشه‌كان".

وتیشی :"په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌رێم‌و عێراق ئێستا له‌سه‌رده‌مى زێڕیندایه‌، هه‌ربۆیه‌ وامان كرد په‌رله‌مان بودجه‌ى په‌سه‌ندكرد، بۆیه‌ دڵنیایی ده‌ده‌م قه‌یرانى موچه‌و متمانه‌ نه‌ماو كۆتاییهات‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ چاره‌سه‌ر كرا".

هەرچی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانیشە کازمی وتی :"من پاڵپشتى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌م‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداریی ناكه‌م‌و هیچ هێزوو لیستێكیشم نییه‌، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م بڕیارم بوو دواى ئه‌وه‌ى بوومه‌ سه‌رۆك وه‌زیران".

وتیشی:"فشارم له‌سه‌ر دروستكراوه‌ هێزێك بۆ هه‌ڵبژاردن دروستبكه‌م‌و به‌شداریی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌م ، به‌ڵام ڕه‌تم كردۆته‌وه‌".

له‌باره‌ى ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانیش سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایكرد، "بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ ئێمه‌ پێشنیازێكمان به‌هه‌رێمى كوردستان داوه‌و دڵنیاین په‌سه‌ندو قبوڵى ده‌كه‌ن".

ئاماژەی بەوەشکردکەوا ئه‌م هه‌فته‌یه‌ شاندێكی عێراق دێتە‌ هه‌رێم‌و چاره‌سه‌رێکی باشیان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ پێیه‌، وتیشی"دووباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه‌ دڵنیام هه‌رێم ئه‌و پێشنیازه‌ په‌سه‌ندده‌كات كه‌ ئێمه‌ ئاراسته‌ى هه‌رێمى كوردستانمان كردوه‌".
207 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/9/2021 11:22:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ