هەواڵ
بەوێنە :ئاسایش 2 کەسی بە زیاتر لە 3 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرد
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
هێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە سنوری قەزای پشدەر دوو تۆمەتباریان بە زیاتر لە 3 کیلۆگرام تلیاکەوە دەستگیرکرد.

محمەد فازل ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " لەدرێژەی كارو چالاكیە بەردەوامەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بۆ ڕێگری لە بڵاوبونەوە و بازرگانی كردن بە ماددەی هۆشبەر  دوای وەرگرتنی زانیاری دروست و وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر ڕۆژی( 6/5/2021) بنكەی ئاسایشی هەڵشۆ دوو تۆمەتباریان دەسگیر كرد بە ناوەكانی (م، ئ، ه) و (م، ع،ب) كە بڕی (سێ‌ كیلۆ و نیو) موادی هۆشبەریان لە جۆری (تلیاك)پێ‌ بووە ".

ناوبراو وتیشی " تۆمەتباران ویستویانە ئەو مەوادە هۆشبەرە لە ڕێگەی نوسینگەیەكی پۆستە و گەیاندندا لەناو شاری قەڵادزێ‌ بنێرن بۆ سلێمانی و لە وێشەوە بۆ دەرەوەی ووڵات".

لە ئێستادا تۆمەتباران ڕاگیراون بە مادەی (26) لە ( یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵیەكان) ، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە لەم دۆسیەیە بەردەوامە.

521 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/9/2021 3:22:05 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ