تەندروستی
ڕۆژووگران واز له‌ شه‌كر و شیرینی‌ بێنن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

پسپۆرانی‌ خۆراك ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن ، ڕۆژووگران پێویسته‌ كه‌متر شه‌كر و به‌رهه‌مه‌ شیرینییه‌كان له‌ ڕه‌مه‌زاندا كه‌متر بخۆن ، به‌تایبه‌تی‌ (كێك و شیرینی‌ و ) و ئه‌و به‌رهه‌مه‌ هه‌ویرانه‌كه‌ی‌ كه‌ شیله‌ی‌ ده‌كرێت به‌سه‌ردا چونكه‌ ڕۆژووگران دووچاری‌ كاریگه‌ری‌ زیانی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژووگران شیرینی‌ و شه‌كر نه‌خۆن بزانه‌ لایه‌نی‌ ته‌ندروستیت به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات :-
*ڕێژه‌ی‌ ئه‌نسۆلین داده‌به‌زێت 
*شه‌كره‌ی‌ خوێن هاوسه‌نگ  و ته‌ندروست ده‌بێت .
*هۆرمۆنه‌كانی‌ له‌ش ڕێك ده‌خرێنه‌وه‌ 
*هه‌وكردنی‌ به‌شه‌كانی‌ له‌ش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌
*هه‌رس و مژینی‌ گه‌ده‌ ئاسان ده‌بێت .
*له‌شێكی‌ ته‌ندروست و كێشی‌ ته‌ندروستت ده‌بێت
*ڕۆژووگران ده‌توانن به‌هۆی‌ ڕۆژووه‌كه‌یانه‌وه‌ كێشی‌ له‌ش دابه‌زێنن به‌مه‌رجێك دوور بن له‌ خواردنی‌ شه‌كر و شیرینی‌ .
701 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/9/2021 10:42:27 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ