هەواڵ
سنوری ئیدارەی گەرمیان قەدەغەی هاتوچۆ نابێت
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

بەپێ ی نوسراوێکی ئیدارەی گەرمیان کە بڵاوکراوەتەوە لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا قەدەغەی هاتوچۆ ڕاناگەیەنرێت ، بەڵام پێویستە هاوڵاتیان ڕێنمایە تەندروستی و خۆپارێزیەکان جێ بەجێ بکەن .

ڕاگەیەنراوەکەی ئیدارەی گەرمیان 6 خاڵ لەخۆدەگرێت تێیدا ئاماژە بەوەکراوە ، لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا قەدەغەی هاتۆچۆ ڕاناگەیەنرێت ، وە لیژنە هاوبەشەکان چاودێری بازاڕ و شوێنە گشتی یەکان دەکەن ، قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکانی عێراق  و هەرێمی کوردستان و ئیدارەی گەرمیان وەک خۆی دەبێت ، ڕێوڕسمی  نوێژی جەژن لەناو مزگەوتەکان بەڕێوەدەچێت .
145 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/8/2021 1:14:34 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ