هەواڵ
کەسێک گیانی لەدەستداو 2 هاوڵاتی دیکەش برینداربوون
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن




سەرلە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 6 ی ئایاری 2021 ، لەسەر ڕێگای سەرەکی( هەولێر- خەبات) و لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون .

فازڵ حاجی  ، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند " کاتژمێر 5:30 ی خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی( هەولێر- خەبات) لەنێوان کانی قرژاڵەو مەفرەقی تۆبزاوە ئوتومبیلێکی جۆری( میتسوبیشی  تایبەت ) کەلەسایدی هاتن بەرەو هەولێر دەڕۆیشت بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆلی لەدەستدا وبۆدیوی لای چەپی ڕێگا ڕۆیشت وسەر دورگەی ناوەندی شەقام کەوت ولەدیوەکەی تر کەسایدی چونە بۆخەبات دابەزی ولەوێ خۆی کێشا بەکیایەکی بارهەڵگری بچوک کەبەرەو خەبات دەڕۆیشت ،بەداخەوە لەئەنجامی ڕوداوەکە سەرنشینێکی میتسوبیشیەکە گیانی لەدەستدا " .

ناوبراو وتیشی " لەم ڕووداوەدا شوفێرو سەرنشینێکی تریش بریندار بوون وزیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە
بۆیە ئێمە ڕێنمایی شوفێرانی بەڕێزمان دەکەین وتکایان لێدەکەین کەکاتە زوەکانی بەیانی وچۆلی شەقامەکان بەهەل نەقۆزنەوە بۆتیژڕۆیی کردن کەشەقاماکان چۆلن ،چونکە کێشی ئوتومبێل بەهۆی تیژڕۆییەوە کەم دەکات ".

175 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/6/2021 12:15:56 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ