هەواڵ
ناسنامەی ئەو كچەی لەسەر پردی وڵوبە خۆی هەڵدایە خوارەوەو گیانی لەدەستدا ئاشكراكرا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن






پاش ئەوەی دوێنێ 5/5/2021، كچێك لەسەر پردی وڵوبەی شاری سلێمانی خۆی هەڵدایە خوارەوەو گیانی لەدەستداو ناسنامەكەی نادیاربوو، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش‌و بنكەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاسپارد كە بەدواداچون‌و لێكۆڵینەوەی خێرا بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی قوربانییەكەو هۆكاری ڕووداوەكە ئەنجامبدەن.

دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، ئێوارەی هەمان ڕۆژ توانرا ناسنامەی كچەكە ئاشكرا بكرێت‌و کەسوکاری بدۆزرێتەوە، دەركەوت كچەكە ناوی (م، أ، م) و لەدایكبووی ساڵی 2001 و پیشەی خوێندكارەو دانیشتوی گەڕەكی هوانەی شاری سلێمانییە.

بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس، كچەكە سەرلەبەیانی دوێنێ بەمەبەستی چونی بۆ خولێك لەگەڵ براكەیدا لەماڵ چۆتە دەرەوەو پاش جیابونەوەی لەبراكەی چۆتە سەر پردی وڵوبەو خۆی هەڵداوەتە خوارەوەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە. 

لەئێستادا لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری ڕووداوەكە بەردەوامەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوه بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان
618 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/6/2021 11:49:37 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ