هەمەڕەنگ
مارک زوکەربێرگ بەشێک لە زەویەکانی دورگەکانی هاوای کڕی
 ئاڕاستە
مارک زوکەربێرگی خاوەنی کۆمپانیای فەیسبووک، بە بڕی ٥٣ ملیۆن دۆلار بەشێک لە زەویەکانی دورگەی (کاوای) کە بەشێکە لە دورگەکانی هاوای کڕی کە نزیکەی ٢ هەزار و ٤٢٧ دۆنمە.

پێشتریش زوکەربێرگ زیاتر لە ٢ هەزار دۆنمی لە دورگەکانی هاوای کڕیبوو کە سەرجەمی خاوەندارێتی زەویەکانی لەئێستادا دەگاتە ٥ هەزار و ٢٥٩ دۆنم زەوی.

لە لێدوانێکدا پرسیلا چانی هاوسەری بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ئەو زەویەی کڕیویانە بە مەبەستی پەرەپیدانی کشتوکاڵ و زیادکردنی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بەکاری دەهێنن و ڕەچاوی پاراستنی ژینگەی ناوچەکە دەکەن. 

لەساڵی ٢٠١٤ەوە زوکەربێرگ و هاوسەرەکەی لە دورگەکانی هاوای نیشتەجێن و لە ئێستادا سەروەتەکەیان دەگاتە ١٢١ ملیار دۆلار.

868 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/4/2021 3:02:42 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ