هەواڵ
خاڵێكی‌ گرنگ زیاد كرا بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ سبه‌ینێ‌ ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، خاڵێكی دیكه‌ بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ زیادكراوه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ پڕۆژه‌یاسای دادگای تاوانكاری تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌واژۆی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌سه‌ره‌و ‌ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كراوه‌، تیایدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خاڵێكی تر به‌ڕیزبه‌ندیی (4) بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (12)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 2021/5/5 زیادكراوه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (دادگای تاوانكاری تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
دوێنێ دووشه‌ممه‌، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندبوو، كۆبونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ سێ ته‌وه‌ر له‌خۆده‌گرێت، له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه‌یاساكانی پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌ و ده‌ستنووسه‌كان)، پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌ و ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌رێمی كوردستان) ده‌كرێت، له‌ته‌وه‌ری دوه‌میشدا، بیرۆكه‌ی په‌رله‌مانتار لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی په‌یوه‌ست به‌ (وزه‌ی خۆر وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان) ده‌خرێته‌ڕو، هه‌روه‌ها له‌ ته‌وه‌ری سێیه‌مدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای (وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) ده‌كرێت.

115 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/4/2021 2:46:57 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ