هەواڵ
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق : حكومه‌ت تا ئێستاش هیچ بڕه‌ داهاتێكی هه‌رێمی وه‌رنه‌گرتووه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

عێراق، ره‌تیده‌كاته‌وه‌  تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی یاسای بودجه‌ بوبێت و داهاتی نه‌وتی راده‌ست به‌حكومه‌تی فیدڕاڵ كردبێت.

عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌نارده‌كار، بوه‌ته‌ هۆكار بۆئه‌وه‌ی كه‌ هاوسه‌نگی له‌بازاڕه‌كانی جیهان بۆ نرخی نه‌وت دروست ببێت، زیادبونی به‌رهه‌مهێنانیش ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی كێشه‌.
وتیشی، "عێراق پابه‌ندی ته‌واوه‌ به‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی به‌پێی خشته‌ی ئۆپێك و ئۆپێك پڵه‌س بۆی دیاریكراوه‌، له‌ئێستاشدا كۆی داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌نارده‌ ده‌كرێت نزیكده‌بێته‌وه‌ له‌ شه‌ش ملیار دۆلاری مانگانه‌".
سه‌باره‌ت به‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان و پابه‌ندبونی به‌یاسای بودجه‌، عاسم جیهاد ئاشكرایكرد، حكومه‌ت تانه‌ی له‌ ژماره‌یه‌ك بڕگه‌ی یاسای بودجه‌داوه‌، تا ئێستاش وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هیچ بڕه‌ داهاتێكی هه‌رێمی وه‌رنه‌گرتوه‌ به‌پێی ئه‌و پابه‌ندبونانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ بۆی دیاریكراوه‌.
31ی مانگی (ئازار/3)ی 2021 دوای چه‌ندین دانوستانی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ی دارایی په‌سه‌ندكرا، پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌كه‌، بڕی 11 تریلیۆن و 482 ملیار دیناره‌.
به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كه‌ په‌یوه‌ست كراوه‌ به‌ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێم پابه‌ند ده‌كرێت به‌ راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ و نیوه‌ی داهاتی خاڵه‌ سنوری و فیدڕاڵیه‌كان به‌حكومه‌تی عێراق، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا 12.67%ی بودجه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات.
318 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/4/2021 2:29:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ