هەواڵ
وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕو
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، رایگه‌یاند: كاری له‌پێشینه‌ش لای‌ ئێمه‌ ، لابردنی لێبڕینی موچه‌یه‌ و به‌ده‌مه‌وه‌چونی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكه‌.

دلێر عه‌بدولخالق وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانیكردنی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌كه‌یان رایگه‌یاند، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێك گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كراوه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ش پرسی یه‌ك گوتاری كورد بوو بۆ داهاتوی عێراق و چۆنیه‌تی پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی كورد له‌ به‌غدا.
وتیشی، "پرسێكی دیكه‌ كه‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا پرسی نوسینه‌وه‌ و ته‌واوكردنی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستانه‌، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستورێكی پێشكه‌وتوو مه‌ده‌نیدان، ده‌ستورێك كه‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی و سه‌روه‌ری یاسا و شه‌فافیه‌ت و پره‌نسیپه‌كانی لامه‌ركه‌زی له‌ خۆیدا كۆبكاته‌وه‌".
ئاشكراشی كرد، كه‌ به‌ شاندی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیان وتووه‌، له‌گه‌ڵ به‌رفراوانكردنی ئازادییه‌ گشتی و مه‌ده‌نییه‌كانن، پێویسته‌ مافی رۆژنامه‌نوس و چالاكوانان زیاتر بپارێزرێت.
وته‌بێژی گۆڕان باسی له‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی چاكسازی سیاسی و به‌ده‌مه‌وه‌چونی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكن، كاری له‌پێشینه‌ش لای ئه‌وان دابینكردنی موچه‌ و هه‌وڵدانه‌ بۆ لابردنی لێبڕینی موچه‌ و قۆرخكاری بازاڕ له‌لایه‌ن حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه‌.
105 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/4/2021 1:04:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ