ترافیک
شۆفێران و خاوه‌ن پێشانگاكان ئاگاداری‌ ئه‌م ڕێنماییه‌ نوێیانه‌ بن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

هاتوچۆی سلێمانی، رێنمایی نوێ‌ ی‌  بۆ كۆمپانیا و پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل ده‌ركرد و رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت مامه‌ڵه‌ به‌ ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا بكرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: ئاماژه‌ به‌ ڕێنمایی ژماره‌ 3ی ساڵی 2021ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگا، ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌ن كۆمپانیا و پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تا رۆژی 1ی (حوزه‌یران/6)ی 2021 هه‌مو كۆمپانیا و پێشانگاكانی نمایشكردنی ئۆتۆمبێلی خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێنماییانه‌ به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م  خاڵانه‌ی لای خواره‌وه‌.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: " له‌ دوای ئه‌و به‌رواره‌وه‌ به‌پێی خاڵه‌كانی ڕێنماییه‌كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌وه‌ به‌دواداچون بۆ خاڵ به‌ خاڵی ئه‌م ڕێنماییه‌ ده‌كرێت، له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك پێبژاردن و ڕێكاری پێویست ده‌گیرێته‌ به‌ر".
رێنماییه‌ نوێیه‌كان: 
یه‌كه‌م: خۆتۆماركردن به‌ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت یان نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان.
دوه‌م: ڕانه‌گرتنی ئۆتۆمبێل له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری كۆمپانیاو پێشانگاكان
سێیه‌م: په‌یڕه‌وكردنی گرێبه‌ستی ستانداردی ئه‌لیكترۆنی بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل
چواره‌م: مامه‌ڵه‌ نه‌كردن به‌ ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك.
427 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/4/2021 1:28:05 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ