هەواڵ
وێنە : کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی دەستی پێکرد
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

دوابەدوای ئەوەی هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفای سەید قادر لە سەرۆکایەتی هەرێم و بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان سەردانی شاری سلێمانیان کرد ،لە ئێستادا  کۆبوونەوەی  لەنێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەفدی سەرۆکایەتی هەرێم  دەستی پێکردوە .


ئەوە لەکاتێکدایە لە ڕۆژی دووشەممەوە سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی هەرێم دەستیان کردووە بە سەردانی کردنی لایەنە سیاسیەکان تا ئێستاش لەگەڵ هەریەکە لە یەکێتیی و کۆمەڵی دادگەری و گۆڕان کۆبوونەوە واش بڕیارە لەو چوارچێوەیەدا سەردانی لایەنە سیاسیەکانی تریش بکەن .

93 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/4/2021 1:12:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ