هەمەڕەنگ
یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێلی تاكسی بێ شۆفێر خرایه‌كار و له‌شه‌قامه‌كاندا سه‌رنشین هه‌ڵده‌گرێت
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

وڵاتی چین له‌بواری  ته‌كنه‌لۆژیا دا هه‌نگاوی گرنگی ناوه‌و یه‌كێكه‌ له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتوكان له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا دا و له‌ ئێستادا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ چه‌ند شارێكدا ته‌كسی بێ شوفێر كه‌ به‌ (رۆبۆته‌كسی) ناوده‌برێت خراوه‌ته‌كار و له‌ شه‌قامه‌كاندا كاری پێده‌كرێت.

ئه‌م جۆره‌ تاكسی یانه‌ چه‌ند تایبه‌ت مه‌ندیه‌كی گرنگیان هه‌یه‌ له‌وانه‌ هه‌ستیاریی به‌رامبه‌ر به‌ شێوازی شه‌قام، بوونی پیاده‌ و ئۆتۆمبێله‌كانی ده‌وروبه‌ر .
به‌شێوه‌یه‌ك به‌رنامه‌كراوه‌ كه‌ بۆ پیاده‌ ده‌وه‌ستێت، به‌پێی نه‌خشه‌ی رێگه‌كه‌ی بۆ شوێنی مه‌به‌ست جوڵه‌ ده‌كات ، وه‌ك هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی ئاسایی به‌لای راست و چه‌پدا ده‌ڕوات و سه‌رنشینه‌كه‌ ده‌باته‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌  داوای لێ ده‌كرێت .
له‌ ئێستادا له‌ چه‌ند وێستگه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌رنشینان ده‌توانن به‌ نرخی 30 یوان ( 4.60 ) دۆلار گه‌شت ( هاتوچۆ ) به‌م جۆره‌ ته‌كسیه‌ زیره‌كانه‌ بكه‌ن بگه‌نه‌ جێگه‌ مه‌به‌ستی خۆیان ، له‌ ئێستادا بۆ  سه‌رنشینی ته‌مه‌ن  18 تا 60 ساڵ كراوه‌یه‌ .
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رنشین له‌ ڕێگه‌ی كاربه‌رنامه‌ی ئه‌پۆلۆگۆ خۆناساندنی ئه‌نجام داو جێگه‌ی داواكراوی نیشانه‌كرد ، پشێنی سه‌رنشینی به‌ست  ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ جوڵه‌ده‌كات  .
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م جۆره‌ تایبه‌ته‌ی تاكسی له‌ ساڵی 2020ـه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ ده‌ستی به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبیلانه‌  كردووه‌، بڕیاره‌ تا ساڵی 2025 له‌ 30 شاری جیاوازی وڵاتی چین كاریان پێبكرێت.

635 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/4/2021 12:57:52 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ