هەمەڕەنگ
به‌هۆی لوتیه‌وه‌ بۆته‌ جێگای گاڵته‌جاری تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

خانمه‌ میدیاكار و ئه‌كته‌ری عیراقی دالیا نه‌عیم، به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجار به‌ربڵاو له‌لایه‌ن تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌ر هێرشی گاڵته‌ جاری و توانج و ره‌خنه‌ به‌هۆی شێوازی ماكیاژ و جلوبه‌رگ و پێكه‌نین و لوتیه‌وه‌.

دالیا له‌رێگای نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریه‌وه‌ لوتی به‌جۆرێك بچوك كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ كونه‌كانی لوتی وه‌ك خاڵێك ده‌رده‌كه‌ون، جگه‌ له‌ شێوازی ماكیاژ و جلوبه‌رگی كه‌ به‌ هاوشێوه‌ی بوكه‌ ده‌ستكرده‌كان ده‌چێت.
به‌رله‌وه‌ی به‌مشێوازه‌ ده‌رده‌كه‌وێت میدیاكارێك خۆشه‌ویست بووه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا، به‌ڵام جوانكاری زۆر و ماكیاژی تۆخ و قژه‌ زه‌رده‌كه‌ی له‌ ئێستادا بووه‌ باسی سۆشیال میدیا به‌شێوه‌یه‌كی گاڵته‌ جاری.
یه‌كێك له‌و توانجانه‌ی رووبه‌رووی بووه‌ته‌وه‌ ده‌وترێت "هه‌رچه‌ند ده‌یبینم ده‌پرسم چۆن به‌و لوته‌ هه‌ناسه‌ ده‌دات" یان ده‌ڵێن "به‌ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریه‌كه‌ش رازی بووین به‌ڵام بۆ ئه‌م ماكیاژه‌"
هاوكات له‌لایه‌ن به‌شێك راگه‌یاندكارانی به‌ تواناوه‌ ره‌خنه‌ ده‌گیرێت له‌ دانانی ئه‌و خانمه‌ وه‌ك پێشكه‌شكار له‌ كاتێكدا چه‌ندین ده‌رچووی به‌توانا هه‌یه‌ كه‌ چوار له‌ زانكۆ راگه‌یاندیان خوێندووه‌ و پێیان وایه‌ دالیا شایه‌نی ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ ته‌له‌فیزیۆنێكه‌وه‌ ده‌ركه‌وێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگا هه‌یه‌، له‌هه‌مانكاتیشدا بینه‌رێكی زۆری هه‌یه‌.
دالیا نه‌عیم له‌دایكبوونی 1993 و خه‌ڵكی به‌غداده‌، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێشكه‌شكاری و دواتر به‌شداریكردن له‌ شانۆییه‌ك.

1592 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/4/2021 12:34:18 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ