کۆمەڵایەتی
قه‌ڵه‌وترین خانمی‌ جیهان هاوسه‌رگیری‌ كرد
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

پیاوێكی به‌ریتانی به‌ناوی سیمۆن جۆنسۆن ده‌چێته‌ ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی شانۆن لۆری بكات كه‌ به‌ قه‌ڵه‌وترین خانمی جیهان ناسراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان سیمۆن بێ گرنگی دان به‌ شێوه‌ی نارێكی جه‌سته‌ و قه‌ڵه‌وی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بڕیاریداوه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات، به‌ مه‌به‌ستی هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانی تا ژیانی ئاسایی بكاته‌وه‌ و كێشی دابگرێت.
شانۆن لۆری كێشی زیاتر له‌ 330 كیلۆگرام ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ نه‌توانێت به‌باشی بجوڵێت و چالاكیه‌كانی ئه‌نجام بدات، هه‌ربۆیه‌ش كورسی تایبه‌ت به‌كارده‌هێنێت.
سیمۆن له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت "من زۆر دڵخۆشم به‌ هاوكاری كردنی خێزانه‌كه‌م، به‌ هه‌موو شێوازێك بایه‌خی پێده‌ده‌م، كاتێك یه‌كه‌م جار بینیم زۆر جوان بوو، جوانترینیش پێكه‌نینه‌كه‌ی بوو"
هاوكات شانۆن ده‌ڵێت "ژیانم ته‌واو گۆڕاوه‌، پێشتر رقم له‌ ژیان بوو، هه‌موو جیهانی من ته‌نها سه‌رینه‌كه‌م بوو"

443 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/4/2021 11:55:57 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ