تەندروستی
میوه‌یه‌ك كێشی‌ له‌ش زیاد ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

توو میوه‌یه‌كی‌ وه‌رزییه‌ و زۆر خواستی‌ له‌سه‌ره‌ هه‌روه‌كو میوه‌ بخورێت ، یاخوود له‌دوایدا دۆشاوی‌ لێ‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت (دۆشاوی‌ توو) ، توو سودی‌ ئێجگار زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌لاَم پسپۆڕانی‌ خۆراك باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر توو زۆر بخۆیت ئه‌وا كێشی‌ له‌ش زیاد ده‌كات .

چونكه‌ توو بڕێكی‌ زۆر كانزایی‌ تێدایه‌ هه‌ربۆیه‌ مه‌ترسیی‌ زیادبوونی‌ كێشی‌ له‌شی‌ هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین توو ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ شه‌كر و تامێكی‌ شیرینی‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش هۆكارێكی‌ تره‌ بۆ قه‌ڵه‌و بوون ، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ مه‌ترسیی‌ زیادبونی‌ كێشیان هه‌یه‌ پێویسته‌ كه‌متر توو بخۆن .
له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كێشی‌ له‌شیان كه‌مه‌ و ئاره‌زووی‌ قه‌ڵه‌وی‌ ده‌كه‌ن ، توو زۆر بخۆن .
توو سه‌رچاوه‌ی‌ زۆربه‌ی‌ ڤیتامینات و كانزاكانه‌ ، خواردنی‌ توو زۆر گرنگه‌ بۆ هه‌رس و گه‌ده‌ش زۆر به‌سووده‌ .

753 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/4/2021 11:33:58 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ