هەواڵ
هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلە بێ سەرەتاکان دەستی پێکرد
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
ئەمشەوی ڕابردوو  مەفرەزە هاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی هــاتــووچـۆ و بەڕێوەبەرایەتی پـۆلـیـس و بەڕێوەبەرایەتی ئـاسایش لە ئیدارەی ڕاپەڕین هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلە بێ سەرەتاکان دەستی پێکرد .

عەلی عبدوڵڵا ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " لە ئێستادا هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیلە بێ سەرەتا لە هەردوو قەزای ڕانیەو پشدەر دەستیپێکردووە کە ماوەیـەکـە شـۆفـێـری کـردنـی مـاتـۆرسـکـیلی بـێ سەرەتا خەریکە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە لە سنوری بـەڕێـوەبـەرایـەتـیـمـان٫ کە بەداخەوە بۆتە هۆی ڕودانی چەندین ڕوداوی هاتـوچـۆ کە زیـانی گـیـانـی و مـاددی لـێـکـەوتـۆتـەوە، وە هــاوشـاریـان گـلـەیی و گــازەنـدەیـان گـەیـانـدۆتـە لایـەنـە پـەیـوەنـدیـدارەکـان بــەمــەبـــەسـتـی دانـانـی سـنـورێک بۆ ئەو ماتۆڕسکیلانە کە شـەوانە لـە شــەقـام و نـاو بازاڕ و کـۆڵانـەکـان خـەڵـک بـێـزار دەکـەن " .

ناوبراو وتیشی"  بـە هـۆی ئـەوەی  بـەشێک لە خاوەن ماتۆڕسکیلەکان ئـەگـــزۆزی مـاتــۆرسـکــیـلــەکــانـیــان کـون کــردووە بـــۆ ئـــەوەی دەنـگـی زیاد بێت٫ ئـەمـەش بـۆتـە هـۆی نـاڕەزایـەتـی هـاوشـاریانی خۆشەویست٫ کە مەبەستیان ئەو ماتۆڕسکیلانە نیە کە هاووڵاتیـان بۆ کاسبی بەکاری دەهێن٫ بەڵکو ئەوانەی کە  دەبــنــە هـۆی بـــێــزار کردنـی هـاوشـاریـان  کــە تــەنـهـــا بــۆ نــمــایــش و پــێــشــبـڕکــێ و پـیاسە و گەڕانی خۆیان بەکاری دەهێنن ، لـە ئەنـجــام دا ئــەمــشــەو چـەنــدیــن مـاتـۆڕسکیلـی بـێ سەرەتا دەسـتـیان بەسەرداگیرا و ئەو هەڵمەتە بەردەوامیش دەبێت و ئەمشەوی ڕابردووش ژمارەیەکی بەرچاو لە ماتۆڕسکێلانە دەستیان بەسەر داگیراوە " .
97 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/4/2021 10:31:38 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ