هەواڵ
مامۆستایه‌كی ئاینی داوا له‌سه‌رمایه‌داره‌كان ده‌كات هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك نه‌به‌خشنه‌ كه‌ناڵه‌ ئیسلامیه‌كان
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
مامۆستایه‌كی ئاینی ده‌لێت: خێرکردن و زه کاتدان به‌هیچ که ناڵێکی ئیسلامی دروست نیه‌، چونكه‌ هه‌رچی که ناڵی ئیسلامی وئاینیه‌ بودجه‌ی گه‌وره‌یان له‌لایه‌ن حیزبه‌كانیانه‌وه‌ بۆدابین كراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌و كه‌ناڵه‌ئیسلامیانه‌ی له‌ شاشه‌كانیانه‌وه‌ بانگه‌واز ده‌كه‌ن تا خێرو زه‌كاتیان پێ ببه‌خشن ،مامۆستا ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاراسته‌ ڕایگه‌یاند: خێرکردن و زه کاتدان به‌هیچ که ناڵێکی ئیسلامی دروست نیه له‌به‌رئه‌وه‌ی کوردستان توشی قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی دارایی بۆته‌وه،  پاشان به داخه‌وه هه‌رچی که‌ناڵی ئیسلامیه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن خێرکردن بو که ناڵه‌که‌یان دروسته و وه‌زکاتی پێده‌به‌خشرێت.

ده‌شڵێت: له کاتێکدا ئێمه‌ی مامۆستایان ڕۆژانه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی هه‌ژارو نه‌داره‌وه‌ داوای یارمه‌تی و زه‌كات كۆكردنه‌وه‌مان لێده‌كه‌ن، ئیدی كه‌ منداڵ برسی بوو یان منداڵ جل و خواردنی جه‌ژنی نه‌بێت ئیتر كه‌ناڵی تیفی چ سودێكی هه‌یه‌ و چ ڕۆڵێكی ده‌بێت، له‌به‌رئه‌و فاكته‌ره‌نه‌ك زه‌كات یارمه‌تیش دروست نیه‌ به‌و كه‌ناڵانه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات:" هه‌رچی که ناڵی ئیسلامی وئاینیه‌ بودجه‌ی گه‌وره‌یان له‌لایه‌ن حیزبه‌كانیانه‌وه‌ بۆدابین كراوه‌ جگه‌ له‌و ڕیكلامانه‌ی كه‌ له‌شاشه‌كانیانه‌وه‌ به‌ نرخێكی زۆر دایده‌به‌زێنن، پیویستیش ناكات ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داره‌كان پاره‌یان پێببه‌خشن، به‌ڵكو پاداشتی زۆریان ده‌ستده‌كه‌وێت گه‌رپاره‌ بده‌نه‌ هه‌ژاران یان له‌ رێگای مامۆستا و مه‌لائاینێكانه‌وه‌ پاره‌ بده‌ن به‌ به‌كه‌سانی نه‌خۆش و نه‌داره‌كان.

له‌ كۆتایشدا وتی:كوردستان توشی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی دارایی بۆته‌وه‌ هه‌ربۆیه‌‌ تكا له‌ ده‌وله‌مه‌ندو سه‌رمایه‌ده‌ره‌كان وهاوڵاتیان ده‌كه‌م  زه‌كات و خێره‌كانتان ببه‌خشنه‌ لیقه‌وماوان نه‌ك به‌ ته‌له‌فزێۆنه‌ ئیسلامیه‌كان و ئه‌وانیش ده‌یبه‌خشن به‌كه‌س وكاره‌كانی خۆیان، له‌كاتێكیشدا سندوقیان به‌ناوی زه‌كاته‌وه‌ داناوه‌.

به‌شێكی له‌ كه‌ناڵه‌ ئیسلامیه‌كان بانگه‌وازی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ خێركردن یان زه‌كاتدان به‌ كه‌ناڵه‌كه‌یان پاداشتی نه‌بڕاوه‌ی هه‌یه‌ و خێرێكی گه‌وره‌ی پێده‌گات .
141 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/4/2021 10:24:35 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ