هەواڵ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:واده‌ی كردنه‌وه‌ی خوێندنگاكان ئاشكراده‌كات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
وەزیری تەندروستیی هەرێم : له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا، له‌وانه‌یه‌ دوای جه‌ژن ده‌رگای خوێندنگه‌كان بكه‌نه‌وه‌.

سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: هەموو ئامادەکارییەک دەکەن بۆ ئەوەی خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتێت و وتی ئەگەر ئامارەکان كه‌م بێته‌وه‌، رەنگە بە رەچاوکردنی رێکارێکی تووندی تەندروستی و بە میکانیزمێکی تایبەت دوای جه‌ژن قوتابخانەکان بکرێنەوە.

وتیشی: ئه‌گه‌ر لە جەژندا هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن و سەدان هەزار کەس تێکەڵاو نەبن و ئەگەر ئامارەکانی تووشبوون كه‌م ببێته‌وه‌، رەنگە بە میکانیزمێکی تایبەت ده‌رگای خوێندنگه‌كان بكرێنه‌وه‌.
267 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/4/2021 9:14:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ