هەواڵ
هاوسەرۆکانی یەکێتیی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

ئەمڕۆ دووشەممە 3 ی ئایاری 2021 هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ د.  بەرهەم سالح ، سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوونەوە لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە هەڵبژاردنی پێشوەختەوە ، هاوپەیمانیەتی یەکێتی  و گۆڕان وبارو دۆخی عێراق و کوردستان کرا .

لەوبارەوە ، لاهور شێخ جەنگی ، هاوسەرۆکی یەکێتیی ،لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، "ئەمڕۆ لەگەڵ هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی پێشوازیمان كرد لە د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، لە دیدارێكدا گفتوگۆمان كرد دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان وە ئاماژەمان بە گرنگی ڕۆڵی نیشتیمانیی سەرۆككۆمار كرد بۆ كاركردن لەسەر یەكخستنی ڕیزەكان و پەرەپێدانی پڕۆسەی سیاسی بە پشتبەستن بە دەستوور كە بەشداری ڕاستەقینە و نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتەكان لەخۆ بگرێ‌، سوپاسی د.بەرهەممان كرد بۆ ئەو ڕۆڵەی كە تیادا سەركەوتوو بووە بۆ دەربازبوون لەو ئاستەنگانەی كە پێشتر هاتوونەتە پێش و تێپەڕاندنی كێشەكان بە شێوەیەكی ژیرانە كە خێر و بەرژەوەندیی گەلی تیادا بێ‌ بە هەموو پێكهاتەكانیەوە " .

هاوسەرۆک  ئاماژەی بەوەشكردوە " کە باسمان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران كرد و ڕامانگەیاند كە هەڵبژاردنی داهاتوو هەنگاوێكی گرنگە بە ئاڕاستەی گۆڕانكاریی بنەڕەتی و دانانی بناغەیەكی بەهێز بۆ داهاتووی عێراق و هەرێمی كوردستان 

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕوو " کە جەختمان لەسەر ڕەخساندنی زەمینەیەكی گونجاو كردەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە جێگەی ڕەزامەندی هەمووان بێت. باسمان لە بەستنی هاوپەیمانیی نێوان یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كرد بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، بە هەنگاوێكی گرنگمان لە قەڵەمدا بۆ یەكڕیزیی ناوماڵی كورد و بەدەستهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كورد لە بەغدا.
102 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/3/2021 8:00:26 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ