هونەر
ئیبراهیم تاتلسێس ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرگیری پێنجەمی ئەنجام دابێت
 ئاڕاستە
پاش ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە کە ئیبراهیم تاتلسێس هاوسەرگیری پێنجەمی لەگەڵ گوڵچین کاراکایە ئەنجام دابێت، لە نوێترین لێدوانیدا ناوبراو دەڵێت "بە فەرمی هاوسەرگیریمان نەکردووە، بەڵام بە دڵ بوین بە هاوسەری یەکتر".

تاتلسێس ئاماژەی بەوەشکردووە کە گوڵچین یاریدەدەرێکی سەرکەوتووە و زۆر هاوکاری دەکات لە کارەکانیدا و توانیوێتی جێگەی قۆڵی چەپی بۆ بگرێتەوە کە لە روداوێکی تەقەکردندا توشی ئیفلیجی بوو.

پێشتر دەنگۆی هاوسەرگیری پێنجەمی ئیبراهیم تاتلسێس و گوڵچین کاراکایە کە جیاوازی تەمەنی نێوانیان ٤٣ ساڵە بووە هەواڵی گەرمی میدیاکان و ڕەخنەی زۆر ئاڕاستەی هونەرمەندە ناودارەکە کرا.

254 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/3/2021 4:22:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ