کۆمەڵایەتی
باوکێک منداڵەکەی لە بەرامبەر بڕێک پارەدا دەفرۆشێت
 ئاڕاستە
لە هەواڵێکی سەرسوڕهێنەر و شۆکهێنەردا، باوکێک لە وڵاتی چین بڕیار دەدات بە بڕی ٢٥ هەزار دۆلار کوڕە دوو ساڵانەکەی بفرۆشێت.

ئاژانس هەواڵی ژێجیانگی چینی لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی و کۆتاییهێنان بەو کێشانەی لەنێوانیاندا بووە، پیاوێک کوڕە تەمەن دوو ساڵەکەی بە بڕی ٢٥ هەزار دۆلار بە خێزانێکی دیکە فرۆشتووە.

باوکی منداڵەکە لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە دوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی، منداڵەکە بەردەوام بووەتە هۆی کێشە و مشتومڕی نێوانیان و نەیتوانیوە خەرجی ڕۆژانە و ژیانێکی شایستەی بۆ دابین بکات بۆیە فرۆشتویەتی.

جێی باسە وێنەی ساتی جیابوونەوەی باوکەکە لە منداڵەکە و گریانی باوکەکە بووە هۆی باس و خواسی نێو میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەو وڵاتەدا.

403 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/3/2021 3:33:26 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ