هەواڵ
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

بەپێ ی ڕاگەیەنراوێکی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان وابڕیارە ڕۆژی 4 شەممە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و لە و ڕاگەینراوەدا بەرنامەی کار خراوەتەڕوو .

لە ڕاگەیەنراوەکەدا  سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان هاتوە " دانیشتنی ژمارە 12ی ئاسایی خوولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خوولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 5ی ئایار 2021 دەست پێدەكات ".

کە بەرنامەی دانیشتنەكەی  پێکدێت لە .

یەكەم: خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (79، 80) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

1. پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسەكان).

2. پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامەی هەرێمی كوردستان-عێراق).

3. پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیفی نەتەوەیی لەهەرێمی كوردستان).

دووەم:خستنەڕووی بیرۆكەی پەرلەمانتار (لیزا فلك الدین صابر) پەیوەست بە (وزەی خۆر وەك سەرچاوەیەك بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان) بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (49) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.

سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژەیاسای (وەزارەتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
74 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/3/2021 1:55:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ