تەندروستی
ڕۆژووگران تاتوشی‌ لاوازی‌ به‌رگری‌ له‌ش نه‌بنه‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

له‌ڕه‌مه‌زاندا زۆربه‌ی‌ ڕۆژووگران توشی‌ لاوازی‌ به‌رگری‌ له‌ش ده‌بنه‌وه‌ ، ئه‌ویش  ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ماوه‌ زۆره‌ی‌ كه‌ هیچ خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك ناخۆیت ، چی‌ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رگری‌ له‌شمان به‌هێز بێت و توشی‌ ئه‌و لاوازییه‌ نه‌بینه‌وه‌ كه‌ زۆرجار ڕۆژووگران دووچاری‌ ده‌بنه‌وه‌ .

*گومانی‌ تێدا نییه‌ خوورما زۆر گرنگه‌ بۆ ڕۆژووگران ، چونكه‌ ووزه‌ به‌خشه‌ هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ ڕۆژووه‌كه‌ت به‌ خوورما بشكێنیت به‌سێ‌ ده‌نك یاخوود پێنج ده‌نك خوورما بیشكێنه‌ .
*شۆربا زۆر پێویسته‌ له‌سه‌ر سفره‌ی‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زان بێت ، باشتروایه‌ شۆربای‌ سه‌ووزه‌وات بخۆیت ، چونكه‌ ووزه‌ی‌ تێدایه‌ و به‌رگریت به‌هێز ده‌كات و سودی‌ زۆری‌ بۆ گه‌ده‌ و ریخۆڵه‌ت هه‌یه‌ .
*زه‌لاَته‌ یه‌كێكی‌ تره‌ له‌و به‌شه‌ خۆراكییه‌ گرنگه‌ی‌ پێویسته‌ بۆ ڕۆژووگران كه‌مێك سركه‌ی‌ سێووی‌ تێ بكه‌ یارمه‌تی‌ له‌ش ده‌دات .
*پرۆتین ، پرۆتینه‌كان زۆر گرنگن بۆ به‌رگری‌ له‌ش هه‌ربۆیه‌ دوای‌ به‌ربانگ كردنه‌وه‌ ژه‌مه‌ پرۆتینێك بخۆیت زۆر سوودت پێ‌ ده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌ربۆیه‌ گۆشتی‌ (ماسی‌ ، مریشك ، گۆشتی‌ سوور ) پرۆتینی‌ باشن بۆ ڕۆژووگران .

79 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/3/2021 11:35:47 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ