کۆمەڵایەتی
كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی‌ باو له‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵدا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ئاسان نییه‌ ، به‌ڵام هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیش له‌ ره‌فتاری دایكان و باوكان كاردانه‌وه‌ی سلبی ده‌بێت و پێویسته‌ زۆر به‌ ئاگابن و هه‌ڵه‌كان راست بكه‌نه‌وه‌ .

نموونه‌ی‌ ئه‌و هه‌لاَنه‌ چین :-
*به‌كارهێنانی منداڵ بۆ چاودێری و جاسوسی كردن به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌، ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ڵه‌ باوه‌كان كه‌ واده‌كات منداڵ فێری لادان بكات.
*دایك و باوكی په‌یوه‌ست به‌ بڕیاری جدی و گۆشه‌گیر و به‌رده‌وام دروست كردنی ترس له‌ دڵی منداڵ، به‌جۆرێك واهه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌رمونیان و میهره‌بان بن هه‌ڵه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌مه‌ ره‌فتارێكی ته‌واو خراپه‌ و كاردانه‌وه‌ی زۆر خراپی له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی ده‌بێت.
*توڕه‌بوونی‌ زۆر به‌ هه‌ڵه‌یه‌كی بچوكی منداڵه‌كه‌ت و ره‌نگه‌ هه‌ڵه‌ش نه‌بێت به‌ڵام تۆ خۆڕاگر نیت، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروست كردنی ترس.
*زۆر باس كردنی خه‌ڵك یان قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر هه‌مووان له‌به‌رده‌م منداڵدا به‌تایبه‌ت دایكان، كه‌ ده‌بێت زۆر وریا بن.
*ده‌نگ به‌رز كردنه‌وه‌ به‌سه‌ریدا و هاواركردن، كه‌ كاریگه‌ری سلبی و خراپی بۆ منداڵ هه‌یه‌.
*توندوتیژی و لێدانی منداڵ، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن منداڵه‌وه‌ و دروست كردنی كه‌سایه‌تیه‌كی شه‌ڕه‌نگێز یان لاواز.

152 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/3/2021 10:35:10 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ