ترافیک
ڕووداوی‌ هاتوچۆ برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

به‌ره‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ(یه‌ك شه‌مه‌) كاتژمێر 5:00  له‌دوسایدی ڕێگای كه‌لار، گرده‌گۆزینه‌، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (ڤاڵڤۆ سایلۆ ، BMW ) چوار كه‌س برینداربوون.

ڕوداوه‌كه‌ له‌كاتێكدا ڕویداوه‌، هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ئاراسته‌ی گرده‌گۆزینه‌ ڕۆشتون، دوای ئه‌وه‌ی  یه‌كێك له‌ئۆتۆمبێله‌كان كۆنترۆڵی له‌ده‌ست داوه‌ پێكیانداداوه‌، شۆفێر و سێ سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی (BMW) بریندابوون، له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕوداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردوه‌، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی هاتووچۆوه‌.
راگه‌یاندنی هاتووچۆی گه‌رمیان

84 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/2/2021 12:18:32 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ