تەندروستی
شه‌كره‌ی‌ خوێنت هه‌یه‌ كۆنترۆڵ نه‌كرێت توشی‌ چیت ده‌كات !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

توش بووانی‌ شه‌كره‌ پێویسته‌ كۆنترۆڵی‌ شه‌كره‌ی‌ خوێنیان بكه‌ن ، چونكه‌ له‌ده‌ست دانی‌ شه‌كره‌ كاریگه‌ری‌ زۆر خراپ له‌سه‌ر جه‌سته‌ به‌جێ‌ ده‌هێڵێت ، ڕه‌نگه‌ ئاگاداری‌ ئه‌و زیانانه‌ی‌ نه‌بیت كه‌ توشی‌ چیت ده‌كات ، هه‌ربۆیه‌ به‌ ژه‌می‌ ته‌ندروست و وه‌رزش كردن و جووڵه‌ خۆت له‌م كاریگه‌رییانه‌ی‌ بپارێزه‌ و له‌هه‌مان كاتدا شیرینی‌ مه‌خۆ یاخوود ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ ده‌بنه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ شه‌كره‌ی‌ خوێن  خۆتی‌ لێ‌ به‌دوور بگره‌ و گرنگی‌ ته‌واو  بده‌ به‌  وه‌رزش كردن .

كۆنترۆڵی‌ شه‌كره‌ی‌ خوێنت نه‌كه‌یت ئه‌گه‌ر زۆره‌ توشی‌ ئه‌مانه‌ بیت :-
*جه‌ڵده‌ی‌ دڵ
*جه‌ڵده‌ی‌ مێشك 
*زۆر كز بوونی‌ چاو تا ده‌گاته‌ كوێر بوون .
*له‌كاركه‌وتنی‌ گورچیله‌كان .
*بڕینه‌وه‌ی‌ ده‌ست و قاچ تا گه‌یشتۆته‌ ڕه‌ش بوونه‌وه‌یان .
307 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/1/2021 11:37:32 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ