تەندروستی
پارشێو ئەم خواردنە بخۆ برسیت نابێت
 ئاڕاستە
پسپۆڕانی بواری خۆراک ڕێنمایی ڕۆژوەوانان دەکەن کە خواردنی هێلکەی کوڵاو لە پارشێودا هاوکاریان دەکات کە پرۆتینی پێویست بەدەستبێنن و بەدرێژایی ڕۆژ هەست بە برسێتی نەکەن.

پرۆفیسۆر ئەسلهان کارا کە پسپۆڕی خۆراکە لە زانکۆی ئیزمیر ڕایدەگەیەنێت، "ئەو ڕۆژوەوانانەی دەیانەوێت بە درێژایی ڕۆژ هەست بە برسێتی نەکەن با لە ژەمی پارشێودا هێلکەی کوڵاو بخۆن".

هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، هێلکە لەڕووی پێکهاتەی خۆراکیەوە دەوڵەمەندە بە ڕێژەیەکی زۆر لە پرۆتین. دەشڵێت، "بڕی پڕۆتینی یەک هێلکە یەکسانە بە بڕی پرۆتین لە ٣٥ بۆ ٤٠ گرام گۆشت".

هاوکات ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێلکە بۆ ڕۆژوەوان لە گۆشت بەسودترە چونکە پێکهاتەکەی ڤیتامین Aی تێدایە کە یارمەتی برسێتی دەدات و چەوریشی تێدا نیە. 

259 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/29/2021 3:38:23 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ