هونەر
خاوەنی پێکەنینە بەناوبانگەکە گیانی لەدەستدا
 ئاڕاستە
خوان خۆیا بۆرخا، ئەکتەری بواری کۆمیدیای ئیسپانی، کە بە پێکەنینەکەی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ناوبانگی دەرکرد، لە تەمەنی 65 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

خوان خۆیا بۆرخا ، کە بە نازناوی ‘ئێل ڕیسیتا’ ناسراوە، خاوەنی بەناوبانگترین پێکەنینە لەسەر ئینتەرنێت.

 مەرگی بۆرخا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و زۆرێک لە هەوادارانی هاوخەمی خۆیان بۆ کۆچی ناوبراو دەربڕیوە.

بۆرخا کە بەهۆی کێشەیەکی خوێنبەرەوە لە قاچیدا چارەسەری بۆ کرا بەڵام دەبوایە قاچی بڕدرابایەوە بەهۆی کێشەی خوێنبەرەکانیەوە، لەو نەخۆشخانەیەی کە لە مانگی ئەیلولەوە چارەسەری بۆ دەکرا گیانی لەدەستدا.

257 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/29/2021 2:26:19 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ