هونەر
بزانە خۆشەویستەکەی خەندە ئێرچل کێیە؟
 ئاڕاستە

بەپێی هەواڵێکی میدیاکانی تورکیا، خانمە ئەکتەری بەناوبانگی تورک، خەندە ئێرچل ناسراو بە (ئەدا یلدز) پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەکتەری کەرەم بورسین گرێداوە.

پەیوەندی خۆشەویستی ئەم دوو ئەکتەرە پشتڕاستکرایەوە کاتێک لە نوێترین پێشهاتدا هەردوکیان لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ بینراون کە بەنیازبوون گەشت بکەن بۆ دورگەکانی ماڵدیڤ.

هاوکات هەفتەی ڕابردووش هەندە و کەرەم لە یەکێک لە سینەماکانی ئیستەنبوڵ پێکەوە بینراون و لەلێدوانێکدا ڕایانگەیاند کە لەداهاتویەکی نزیکدا زانیاری لەبارەی پەیوەندی نێوانیان بۆ میدیاکان ئاشکرادەکەن.

بۆ یەکەم جار خەندە و کەرەم لە زنجیرە درامای "لە دەرگام بدە" پێکەوە دەرکەوتن و سەرەتای پەیوەندی خۆشەویستیان دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵبینین لەو درامایەدا.

473 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/27/2021 4:32:55 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ