هەواڵ
لاهور شێخ جەنگی؛ پشتوانی لە میدیا و ڕۆژنامەنوسان دەکەین
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن



 لە پەیامێک دا کە ئەمڕۆ لە ساڵیادی 123 ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردیدا بڵاوی کردەوە ،  لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندوە " ئێمە لە سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دووپاتی دەکەینەوە کە پشتیوانیی هەموو ئەو میدیا و ڕۆژنامەنووس و دەنگەئازا و ئازادانەین کە لە چوارچێوەی یاسا و ئیتیکی کاری ڕاگەیاندندا پیشەییانە ڕووماڵی ڕووداو و زانیارییەکان دەکەن و ئەرکی میدیایی خۆیان جێبەجێ دەکەن " .

دەقی پەیامەکەی هاوسەرۆکی یەکێتیی " 
لە یادی ڕۆژنامەگەریی کوردی و تێپەڕبوونی ١٢٣ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان وەک یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسان دەکەم، هیوادارم کاروانی ڕاگەیاندنی کوردی بەردەوام لە گەشەسەندن و پێشکەوتندا بێت. 

ڕاگەیاندنی كوردی لە ڕابردوودا سەرباری ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکەی،‌ سەکۆیەکی بوێری ئازادی ڕاده‌ڕبرین بووە، لە ئێستاشدا ڕۆڵێکی گرنگ و دیاری هەیە لە گەیاندنی پەیام و زانیارییەکان و دەستنیشانکردنی کەموکورتی و نادادییەکان و  درووستکردنی ڕایگشتی. ئێمە لە سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دووپاتی دەکەینەوە کە پشتیوانیی هەموو ئەو میدیا و ڕۆژنامەنووس و دەنگەئازا و ئازادانەین کە لە چوارچێوەی یاسا و ئیتیکی کاری ڕاگەیاندندا پیشەییانە ڕووماڵی ڕووداو و زانیارییەکان دەکەن و ئەرکی میدیایی خۆیان جێبەجێ دەکەن، لە هەمان کاتیشدا داوا دەکەین لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بە گرتن و ئەشکەنجەدانی ڕۆژنامەنووسان بهێنرێت و ژینگەیەکی گونجاوتری کارکردنیان بۆ فەراهەم بکرێت.

 درود بۆ گیانی هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی کە لە پێناوی  ئازادیی و پێشكه‌وتن و دیموكراسیی و گەیاندنی راستیدا شەهیدبوون.

103 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/22/2021 11:52:06 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ