هەواڵ
پەیامی لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا
 دانەر ڕەشید




١٢٣  ساڵ لەمەوبەرو  لە ٢٢ نیسانی ١٨٩٨ لە قاهیرەی پایتەختی میسر لە سەر دەستی (میقداد مەدحەت بەدرخان) یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی کوردستان بە زاراوەی کرمانجی ژوروو  دەرکرا کە ٣١ ژمارەی لێدەرچوو ، ئەم یادەدا لە سەرجەم  ڕۆژنامەنوسان و ڕاگەیاندنكاران و ئەوانەی ئەرکی رۆژنامەوانی بەجێدەھێنن و خزمەت بەکاروانی رۆژنامەگەری دەكەن  پیرۆز دەكەم.

لە ئیێستادا و لەم سەردەمی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا و هۆکارەکانی گەیاندن و رۆژنامەگەری کوردی چووەتە قۆناغێکی جیاوازەوە، کە سەرباری پێشکەوتن و لایەنە ئیجابیەکانی، پێویستە هەنگاوی پێشەنگتر بنێن بە ئاراستەی  باشتر راپەراندنی کاری میدیایی و رەخساندنی زەمینەی لەبار و فراوانکردنی مەودای ئازادی رۆژنامەگەری  و مافی بەدەستهێنانی زانیاری و پابەندبوون بە یاسا و ئیتیکی رۆژنامەوانی . 
 هیوادارین ئه‌م یاده‌ بكرێتە وێستگه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ رۆژنامه‌گه‌ری و میدیا  له‌پێناو نه‌هێشتنی كه‌موكوڕییه‌كان و باشتر راپه‌راندنی ئه‌ركه‌ پیشه‌یی و نیشتمانی و دیموكراسیه‌كان له‌كوردستاندا. 

دووبارە  پیرۆزبێت له‌سەرجەم رۆژنامه‌نوسانی کوردزمان.

جەزای سەید مەجید
لێپرسراوی مەڵبەندی (١) ڕێكخستنی سلێمانی
               ٢٠٢١/٤/٢٢

131 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/22/2021 11:48:57 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ