هەواڵ
ئاسایش ئەو گەنجەی دەستگیر کرد کەکاری قۆڵبڕی کردووە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن


بەپێ ی ڕاگەیەنراوێکی بەڕیۆەبەرایەتی ئاسایش ڕاپەڕین کەوێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی ئاڕاستە ناردووەهێزەکانی ئاسایش لە بنکەی ئاسایشی ناحیەی ژاراوە لە قەزای پشدەر ( قەڵادزە ) گەنجێکیان دەستگیرکردووە کەکاری قۆڵبڕی کردووە .

 لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە "هێزەکانی ئاسایش لە بنکەی ئاسایشی ناحیەی ژاراوە و بە هاوکاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر، کەسێک دەستگیر کرا کە لە سنورەکەدا خەریکی کاری قۆڵبڕی و فێڵکردن بووە، بەناوی خوازراو و کەسانی ترەوە شتی لە مارکێتەکان بردووە " .

بە پێ ی ڕاەیەنراوەکە " لە ئێستادا ئەو تۆمەتبارە  بەپێی ماددەی (٤٥٦) لە یاسای سزادانی عێڕاقی ڕاگیرکراوە ، وبە فەرمانی بەڕێز دادوەر دۆسیەکەی هەواڵەی بنکەی پۆلیسی ژاراوە کراوە " .
219 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/22/2021 11:11:23 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ