هەواڵ
ئه‌مڕۆ 123 ساڵ به‌سه‌ر چاپی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د



ئه‌مڕۆ 123 ساڵ به‌سه‌ر چاپی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی به‌ ناوی رۆژنامه‌ی كوردستان تێده‌په‌ڕێت.

رۆژنامه‌ی كوردستان یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی ئه‌هلی كوردییه‌ و یه‌كه‌م ژماره‌ی له‌ 22ی نیسانی ساڵی 1898 به‌ هه‌وڵی میقداد میدحه‌ت به‌درخان و جه‌لاده‌ت به‌درخان له‌ قاهیره‌ی وڵاتی میسر ده‌رچووه‌.

رۆژنامه‌ی كوردستان له‌ماوه‌ی پێنج ساڵ و له‌ پێنج وڵات و شوێنی جیا به‌ چوار لاپه‌ڕه‌ی فولسكاپ، 31 ژماره‌ی لێده‌رچووه‌، كه‌ ژماره‌ 1 -5 ی له‌لایه‌ن میقداد مه‌تحه‌ت به‌درخانه‌وه‌ ده‌رچووه‌ و ژماره‌ 6-31 كه‌ كۆتا ژماره‌یه‌تی له‌لایه‌ن عه‌بدولڕه‌حمان به‌گی برایه‌وه‌ ده‌رچووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ هیچ شوێنێكی جێگیری نه‌بووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك، ژماره‌ 1-5 ی له‌ قاهیره‌ و ژماره‌ 6-19 له‌ جنێف و ژماره‌ 20-23 دووباره‌ له‌ قاهیره‌ و ژماره‌ 24 له‌ له‌نده‌ن و ژماره‌ 25-29 له‌ فۆڵكستن و 30-31 دووباره‌ له‌ جنێف چاپكراوه‌.

به‌هۆی خراپی ره‌وشی سیاسی و ئابووری ئه‌و كاته‌، نه‌توانراوه‌ درێژه‌ به‌ ده‌ركردنی رۆژنامه‌كه‌ بدرێت  هه‌ر بۆیه‌  ته‌نها 31 ژماره‌ له‌ رۆژنامه‌كه‌ ده‌رچووه‌.

76 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/22/2021 10:46:40 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ